Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:17

فڕۆکە جەنگییەکان بە چڕی بۆردومانی گوند و ئاواییەكانی سیدەکانیان کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 7:55ی ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە، بەچڕی دەستیان کرد بە بۆردومانکردنی گوندی بێرکمە و نزیک کوێستانەکانی سنین و تالستان لە سنووری شارۆچكەی سیدەکان.

بۆردومانەكە بۆ ماوەی پتر لەنیو کاتژمێر لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بەردەوامی هەبووە.

بەپێ سەرچاوە و قسەی شایەتحاڵەكان لە هەندێک شوێن بۆردومانەکە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون و ماڵی ڕەوەند و مەڕدارەکان بووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە چڕەی سوپای تورکیا لە ناوچەکە نەزانراون.

هاوکات فڕۆکەکان زۆر بەنزمی بەسەر  سەنتەری شارۆچكەی سیدەکان و گوند و ئاواییەکانی ئەم دەڤەرەدا سووڕاونەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.

سیدەكان / مەهدی داود

ڤیدیۆ: دیمەنی سووڕانەوەی فڕۆكە جەنگییەكان بەسەر ئاسمانی سیدەكان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.