Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:03

شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پرسی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ له‌ به‌غدایه‌

کوردستان TV
100%


شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی گومرگ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ به‌غدایه‌.

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، شاندێك كه‌ له‌ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و شاندی یاوەریان پێكهاتووه‌ له‌ به‌غدان.

 ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ش گفتوگۆکردنە لەسەر کێشە و گرفتەکانی نێوان هه‌ولێر و بەغداد لەبواری گومرگ و دەروازە سنوورییەکان. 

شانده‌كه‌ باس له‌ كێشه‌ی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كات. پێشووتریش رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاندبوو، له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ و مووچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی گه‌یشتوونه‌ته‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زۆر و ته‌نیا پرسی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.