ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/6/2024 له‌ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ڕێوره‌سمی ڕێزلێنان له نووسه‌ر و شاعیر(ئیسماعیل به‌رزنجی) سازده‌كات.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین بڕگه‌ی هه‌مه‌جۆر ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێن و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر ئیسماعیل به‌رزنجی به‌رز ده‌نرخێنێت.
رێوڕه‌سمه‌كه له كاتژمێر 6ی ئێواره له مۆزخانه‌ی و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌رێوده‌چێت.
نووسه‌ر ئیسماعیل به‌رزنجی خزمه‌تێكی زۆری بواری ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌نووسی و بواری په‌روه‌رده وه‌كو مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار كاری كردووه خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.