Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:38

ئه‌مڕۆ (12) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ند"جه‌لال به‌یار" تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج سێشه‌ممه‌ 2024/6/27، 12 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی جه‌لال به‌یاری هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما تێپه‌رده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال ئه‌حمه‌د ڕه‌سوول، ناسراو به‌ جه‌لال به‌یار، له‌ ڕێككه‌وتی 2012/6/27 له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
 هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یار ، ناوی ته‌واوی (جه‌لال ئه‌حمه‌د ڕه‌سول)ه‌" ساڵی 1946 له‌ شاری ڕانیه‌ له‌دایك بووه‌" كه‌ ئه‌وكات ئه‌و شاره‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌" ساڵی 1969 بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری شانۆگه‌ری (ماره‌یی) كردووه‌" پاشان له‌ زۆربه‌ی شانۆگه‌ری و دراماكانی هه‌ولێر به‌شداری كردووه‌" سه‌باره‌ت به‌ نازناوی به‌یار واته‌ زه‌ویه‌كی به‌ پیت و به‌ره‌كه‌ت" سه‌ره‌تای هاتنیان له‌ كۆیه‌ بۆ هه‌ولێر له‌ گه‌ڕه‌كی عاره‌بان نیشته‌جێده‌بن" خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌لیه‌ی دووه‌م ته‌واو كردووه‌".
 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ،له‌ 2012/6/27 له‌كاتی كاری هونه‌رییدا  كۆچی دوایی كرد.

هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27-6-2024 سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان لقی هه‌ولێر، مه‌راسیمێك ساز ده‌كرێت له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌ خانووی كلتوری جه‌لال به‌یار كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بانی كۆن ته‌نیشت حه‌مام عه‌سری.
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.