سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریی کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان، دلشاد شەهاب ڕایگەیاند کە سەرۆکی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.