ئەمریکا سزای بەسەر تۆرێکی بانکیدا سەپاند کە هاوکاری گواستنەوەی دارایی ئێرانی دەکرد.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر 50 کەس و لایەندا سەپاندوە کە تۆڕێکی شاراوەی بانکییان بۆ وەزارەتی بەرگری و سوپای پاسدارانی ئێران دروستکردوە، تا لەو رێگایەوە هاوكارییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان، لە ناویاندا گرووپی حوسییەکانی یەمەن.
لە راگەیەندراوه‌كه‌ی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆڕە شاراوە بانکییە لە لایەن وەزارەتی بەرگری و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکار دەهات كه هه‌ر دووكیان له لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، تۆڕەکە لە ساڵی2020ه‌وه، هاوکاری سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووە بۆ ده‌ست راگەیشتن بە سیستمی دارایی نێودەوڵەتی و ئەنجامدانی چەند پرۆسەیەک کە بە ملیارەها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشكردووه، لە رێگەی ئەو سیستمەوە وەزارەتی بەرگری ئێران و سوپای پاسداران پارەکانیان بەکارهێناوە بۆ پڕچەککردنی گرووپه چه‌كدارییه‌كان، له‌وانه‌ش حوسییەکانی یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان و چه‌ند گرووپێكی دیكه، هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان گواستوەتەوە بۆ رووسیا، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی لە جەنگی ئۆکراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.