Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:16

وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ پارچە ڤیدیۆكی سۆشیال میدیا دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بەدواداچوون بۆ ئەو پارچە ڤیدیۆیە بكات كە ماوەی چەند رۆژێكە لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە سەبارەت بە شێوازی شاردنەوەی كۆرپەی لەبارچوو لەنێو گۆڕستانەكان لە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ پاشماوەی لەبارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا.

راشیگەیاند: بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆلینەوەی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە دەرئەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

وەزارەتی تەندروستی جەختیشی كردەوە كە دوای تەواوبوونی لێكۆلینەوە و بەدواداچوونەكان، ڕای گشتی لەدەرئەنجامەكان ئاگادار دەكەنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا پارچە ڤیدیۆیەك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوببووەوە كە تێیدا دەردەكەوت لە چەند شوێنێكدا لە گۆڕستانەكانی شاری هەولێر بەشێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە دابونەریتەكان كۆرپەی لەبارچوویان لەژێر زەوی شاردبووەوە كە ببووەوە جێگەی نیگەرانی لای هاووڵاتییان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.