Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:30

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد کە بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا لە قۆناخە جیاوازەکاندا هەبووە و پێویستە لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیی خۆیان بەردەوام بن لەپێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانی و کارکردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی کۆمەڵایەتی.

جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ئافرەتانی کوردستان لە بواری سیاسی و ڕێکخراوەییشدا ڕۆڵی خۆیان لە هاندانی ئافرەتاندا بگێڕن بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاراتریان لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردندا هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.