Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:52

كتێبی "وەرزی تەم"ی عەباس غەزالی بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

كتێبی "وەرزی تەم – رێڕەوی بارزانییەكان دوای كۆماری كوردستان"ی نووسەر عەباس غەزالی بڵاو كرایەوە كە ناوەڕۆكەكەی باس لە رووداوەكانی دوای رووخانی كۆماری كوردستان و پەڕینەوەی بارزانی نەمر و هەڤاڵەكانی لە رووباری ئاراس دەكات.

نووسەر عەباس غەزالی لە نووسینی كتێبەكەدا سوودی لە گوتەی بەشدارانی رووداوەكان و بەڵگەنامە و نووسینی كەسانی ئاگادار لە رووداوە سیاسی و سەربازییەكانی سەردەمی كۆماری كوردستان لە ساڵی 1946 و 1947 بینیوە.

نووسەر دەربارەی كتێبەكە دەڵێت "ناوەڕۆكی كتێبەكە لەسەر بنەمای گوتەی یار و نەیار داڕێژراوە و بەتایبەت لە دۆخی بارزانییەكان لە دوای رووخانی كۆماری كوردستان و بەرگریی بارزانییەكان لە بەرامبەر پەلاماری دوژمنانی نەتەوەی كورد".

هەروەها دەڵێت "ماڵ بە ماڵ گەڕاوم و لە كوێ هەستم كردبێ زانیارییەك هەیە، گێڕاومەتەوە و لە فەوتان رزگارم كردووە و خستوومەتە خزمەتی رووماڵكردنی رووداوەكانی ئەو سەردەمە".

كتێبی "وەرزی تەم" كتێبێكی مێژووییە و بە قەبارە مامناوەندە و لە 226 لاپەڕەدا بە ژمارەی سپاردنی 432 بڵاوكراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.