Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:47

كاردینال لویس ساكۆ سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان پەیامێكی سوپاسگوزاری ئاراستەی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی هەرێمی كوردستان كرد لەبەرامبەر ئەو پێشوازی و مێواندارییەی لە ماوەكانی رابردوو لێیان كرد لە كاتی دروستبوونی كێشەی كشانەوەی مەڕسوومی كۆماری سەرۆك كۆماری عێراقدا.

كاردینال لویس ساكۆ پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دوای چارەسەركردنی كێشەكەی و گەڕانەوی بۆ بەغدا، لە پەیامێكدا رایگەیاند: سوپاسی سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم لەبەرامبەر ئەو پێشوازی و مێواندارییەی لە ماوەی رابردوودا لێیان كردم لە كاتی كێشەی كشانەوەی مەڕسوومدا.

راشیگەیاند: سوپاسگوزارییانم لەبەرامبەر پاڵپشتیكردنیان لە لایەنی حەق و رێگای راستی.

هەروەها رایگەیاند: لە كۆتاییدا بە هەوڵ و دەستپێشخەری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كێشەی كێشانەوەی مەڕسوومە كۆمارییەكە چارەسەر كرا و سوپاسی ئەویش دەكەم.

سەرۆكی كەنیسەی كلدانی داواشی لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق كرد بە گفتوگۆ كێشە و گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكەن كە بنەمای دیموكراتی و خزمەتكردنی نیشتمان و هاووڵاتییانی عێراقە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.