كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تا كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژكردەوە.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: درێژكردنەوەی تۆماركردنی هاوپەیمانیەتییەكان و پارتەكان و كاندیدی تاك و كاندیدی تاك بۆ پێكهاتەكان كە ئارەزووی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان – عێراق 2024 هەیە رادەگەیەنین.
راشیگەیاند: ماوەی درێژكردنەوەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 27/6/2024 دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی وادەكەی پێشووتری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان كۆتایی دەهات.
جومانه غهلای گۆتهبێژی كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق پێشتر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان تیڤی) گوتبووی: ههموو ئامادهكارییهكانی كۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر به باشی بهڕێوهدهچن.
هەروەها گوتبووی: تاكو ئێستا 12 حیزب و 2 هاوپهیمانی و 77 كاندید ناوی خۆیان بۆ ههڵبژاردنی خوولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان تۆمار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.