پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/24، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەشداری لە پرسەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراو سەفیر ئەحمەد خاڵە کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە سوپاس و پێزانینیان بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.