له ماوهی 3ساڵی رابردوو زیاتر له 600 كهس رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە له نێو ئهو ژمارهیشدا زیاتر له 550یان بههۆی هاوسهرگریریهوه رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە.
میقداد میری وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی3 ساڵی رابردوو644 کەس بەهۆی هاوسەرگیریی، 10 ساڵ ژیان بە مافی نیشتەجێبوونەوە یان لەدایکبوونەوە رەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە.
ئاماژهی بهوهشداوه، له نێو ئهو ژمارهیهدا، 576 کەس بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ڕەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە، واته ئهو كهسه بیانیانهی رهگهزنامهی عێراقیان پێبهخشراوه لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراقی هاوسەرگیرییان کردووە.
ئاشكراشی كردووه،54 کەس بە گوێرەی ماددەی 6ی یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی رەگەزنامەیان وەرگرتووە، ئەو یاسایەش تایبەتە بەو کەسانەی ماوەی 10 ساڵ لە عێراقدا دەژین و لەو ماوەیەشدا مافی نیشتەجێبوونیان هەیە.
میری ههروهها وتیشی: 14 كهسیش بە گوێرەی ماددەی 5 لە یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی ڕەگەزنامەی عێراقییان وەرگرتووە، ئەو مادەیەش تایبەتە بەو کەسە بیانیانەی لە عێراق لەدایکبوون و منداڵێکیان دەبێت، ئەویش لە عێراق لەدایک بووە، پاش 18 ساڵ لە مانەوەی لە عێراق ڕەگەزنامەی پێدەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.