Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:25

هەواڵە خۆشەكە گەیشت.. شەپۆڵی گەرما كۆتایی هات و كەشوهەوا فێنك دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەو شەپۆڵە گەرمایەی ماوەی چەند رۆژێك بوو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتبووەوە، كۆتایی دێت و لە سبەیەوە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن كەشوهەوا بەتایبەت لە شەوان فێنك دەبێتەوە.

واسیق سەلامی كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: لە سبەی دووشەممەوە لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی عێراق شەپۆڵی گەرما كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن.

هەروەها دەڵێت: سبەی بەشێوەیەكی گشتی ئاسمانی عێراق ساماڵ دەبێت، لە هەندێ شوێندا تۆزێكی كەم دەبێت.

دەشڵێت: پلەكانی گەرما لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق روو لە دابەزین دەكەن و ئیتر پلەی گەرمی 50ی سیلیزی نامێنێت، لە هەرێمی كوردستانیش پلەكانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت (هەولێر 41، سلێمانی 37، دهۆك 38، كەركووك 43).

شارەزاكەی كەشناسی جەختیشی كردەوە كە هیچ ئاماژەیەك بۆ هاتنی شەپۆڵی دیكەی گەرما بۆ ماوەكانی داهاتوو نییە، بەڵام ئەمە وەرزی هاوینە و تاڕادەیەك كەشوهەوا گەرمی خۆی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.