ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆماری داغستان لە رووسیا، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر كەنیسەیەكی تایبەت بە یەهودییەكان.
وەزارەتی ناوخۆی رووسیا بڵاوی كردەوە: چەند چەكدارێك هێرشیان كردۆتە سەر كەنیسەی (فیدەربێنت) كە تایبەتە بە یەهودییەكان لە كۆماری داغستان.
بڵاویشی كردەوە: لە كاتی هێرشەكەدا بنكەیەكی نزیك لە كەنیسەكە رووبەڕووی چەكدارەكان بوونەتەوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس كوژراوە.
#عاجل
— GRAY ZONE (adam) (@Adamgrayzone2) June 23, 2024
أنباء عن هجوم على كنيس وكنيسة في ديربنت، #داغستان المحتلة، #روسيا. pic.twitter.com/1nGX78NhJg
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.