فەرماندەیی ناوەندیی هێزه‌كانی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، 3 بەلەم و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان لە دەریایی سوور تێك‌شكاند، چونكه مەترسییان بۆ سەر کەشتی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا، هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی حوسییه‌كان، سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ژیانی دەریاوانانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەخاتە مەترسییەوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان بۆ لێپرسینەوە لە حوسییەکانی یه‌مه‌ن و تێکدانی توانا سەربازییەکانیان.
ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ سێ هاژه‌كی بالیستی دژە کەشتی لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی کەنداوی عەدەن كرا، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ر کەشتییە ئەمه‌ریکییەکان و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان نه‌كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كه، ڕاگه‌یه‌نراوێكی حوسییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه کە هێرشێکی سەرکەوتوویان بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس ئایزنهاوەر به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.