كتێبی (پوخته و پێشه‌كی له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا)، له نووسینی نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ"سامان عه‌بدوڵڵا" بڵاوكراییه‌وه.
زۆرێك له‌و قوتابیانه‌ی پێوستیان به نووسینی توێژینه‌وه‌یه، گرفتی چۆنییه‌تی نووسینی توێژینه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م كتێبه هاوكارییه‌كی باشی قوتابیان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌كانیان سه‌ركه‌وتووبن، به‌تایبه‌تی بۆ قوتابییانی قۆناخی چواره‌می زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای چۆنییه‌تی نووسینی پوخته و پێشه‌كی له نووسینی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون ببن.
ئەم کتێبە هەوڵێکی بچووکە بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەمی زانکۆ بۆ ئەوەی شارەزای چۆنییەتی نووسینی پوختە و پێشەکی لە توێژینەوەی دەرچوون ببن.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی سامان عەبدوڵلا نووسەر و مامۆستای زانکۆ گووتی"چەندین ساڵە سەرپەرشتی توێژینەوەی قوتابییانی قۆناغی چوار دەکەم و دوو ساڵ وانەی ڕێبازی توێژینەوەم بە قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشەکانی سینەما و شانۆ و میوزیک لە لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان و بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە قوتابییان گوتووەتەوە و هەستم بەوە دەکرد کە قوتابییان لە نووسینی پوختە و پێشەکی کێشەیان هەیە و تێکەلی دەکەن یان پوختە و پێشەکی توێژینەوەی تر وەردەگرن و لەگەڵ توێژینەوەکەی خۆیان دەیگونجێنن
لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر قوتابییانی قۆناغی چوار ئەم کتێبەم چاپ و بڵاوکردەو ".
شایانی باسه کتێبی " پوختە و پێشەکی لە توێژینەوەی زانستیدا" ژماره‌ی سپاردنی (655) له وه‌زراره‌تی رۆشنبیری پێدراوه له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ بلأوكراوهتهوه له ئێستادا له كتێبخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
نووسه‌ر سامان عه‌بدوڵڵا، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، براوه‌ی پێشبركێی كتێبی ڕوانگه بوو بۆ ساڵی 2021 له كتێبه چاپكراوه‌كانی نووسه‌ر بریتین له: كرده‌ی ئاخاوته‌یی له په‌یوه‌ندی و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، ڕێگاكانی وانه‌گوتنه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری خۆبه‌خشی له‌نێو گه‌نجانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.