ئه‌مریكا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا بۆردومان ده‌كات و چه‌ندین چه‌كدار ده‌كوژرێن.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ئۆتۆمبێلێكی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا كردووه‌ته ئامانج یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ریكخراوه كوژراوه. ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌نجوومه‌نی جیهادی لیواكانی سه‌یدوشوهه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، چه‌ندین ئه‌ندامیان له‌و بۆردومانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراون.
دوێنی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی خۆجێیی به میدیاكانی سووریایان راگه‌یاند، له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال شوێنی مانه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه به‌ئامانجگیراوه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌رز بیستراوه. روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی ئهلسوكهریه روویداوه و درۆن و فڕۆكه‌ش به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.