سبەی هەینی رێكەوتی 21/6/2024 راوكردنی ماسی لە رووبار و دەریاچەكان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام راوكردنەكە بەپێی رێنمایی و مەرج دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: سبەی هەینی راوكردنی ماسی لە رووبار و دەریاچەكان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام هاووڵاتییان و راوكەرانی ماسی دەبێت پابەندی رێنماییەكان بن.
راشیگەیاند: بەپێی رێنماییەكان راوكردنی ماسی بەهیچ شێوەیەك نابێت بە بەكارهێنانی ژەهر یان كارەبا یاخود بە هەر جۆرێكی تەقەمەنی ئەنجام بدرێت و قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە راوكەران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی راوكردنی ماسی لە كاتی قەدەغەی راوكردندا 80 كەس دەستگیركراون و رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.