تیمێکی تەندروستی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاجیان چوونەتە سعوودیە ڕۆژانە رێنمایی تەندروستی و خۆ پارێزیان پێدەدەن و کلینیکێکی خولاویشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە کە چارەسەری حاجییە نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی حاجیان، كه له كۆمه‌ڵێك پزیشك و یاریده‌ده‌ری پزیشكی پێكهاتوون و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كلینیكی تایبه‌ت له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز پێشوازی له‌و حاجیانه ده‌كه‌ن كه تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، تیمه‌كان به‌رده‌وامده‌بن له چاره‌سه‌ركردنی حاجیان تا كۆتا كاروانی حاجیان له‌گه‌ڵیان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی حاجیان به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
ساڵانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیمێكی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵی خودا ڕه‌وانه‌ی خاكی سعوودییه ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌میانی پڕۆسه‌ی حه‌جدا پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.