فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنى دوو بەلەمی بێ سەرنشین و لەناوبردنی وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەیەکی فەرماندەیی حووسییەکانیان لە یەمەن، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو بەلەمی بێ سەرنشینی سەربە حووسییەکانیان لە دەریای سوور تێشکاندووە.
ھەروەھا باسی لەوەشکردووە کە ھێزەکانیان سەرکەوتووانە، وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەیەکی فەرماندەیی حووسییەکانیان لە یەمەن لەناوبردووە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو ئامانجانەی حووسییەکان کە لەناوبراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ئامانجانەی حووسییەکان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، لەناوبراون.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.