ئەمڕۆ کۆتا رۆژی قەدەغەی راوە ماسییە لە هەرێمی کوردستان.
بەرێوەبەرایەتیى گشتیى سامانى ئاژەڵ و ڤێتێرنەرى لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی 6ی 2024، کۆتا رۆژی قەدەغەی راوی ماسییە و سبەی هەینی 21ی6ی2024 ڕاوه ماسی ئاسایی دەبێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی ڕاوی ماسی پابەندی یاسا و ڕێنمایەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردن بە تۆڕی کون بچوک و کارەبا و تەقەمەنی و مەوادی کیمیایی و بەکۆمەڵ وە کوشتنی ماسی، چونکە لەهەموو کاتێک ئەو ڕێگایانەی ڕاوکردن بەپێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.