نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز) ده‌كات كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
به‌داخه‌وه هه‌واڵی خه‌مگینی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز،) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م.
هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٤/٦/١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.