وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاند، بوونی پێشمەرگە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کاریگەر بووە لە ڕێگریکردن لە تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان کە دەیەک لەمەوبەر بینیمان.
پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" رایگهیاند: لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هاوبەشەکانی دیکە لە ناوچەکە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی پێشمەرگەش لەخۆبگرن، تا هەڕەشەکانی داعش بناسرێتەوە و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی بکرێت. گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە دا، بوونی پێشمەرگە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کاریگەر بووە لە ڕێگریکردن لە تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان کە دەیەیەک لەمەوبەر بینیمان، ئەمە نیشاندەری تواناکان و کاریگەری ئەو هێزانەیە کاتێک بەیەکەوە کاربکەن.
گوتیشی: پێداویستی هاوبەشانمان مسۆگەر دەکەین تا داعش نەگەڕێتەوە و بە یەکجارەکەی تێکبشکێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.