دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە رووداوێكی تری خنكان لە گەشت و سەیرانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر رووی دا، ئەمە لەكاتێكدایە كە دامودەزگاكانی حكوومەت بەردەوام رێنمایی گەشتیاران دەكەن لە ئاو و رووبارەكان نزیك نەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 13:24ی دوای نیوەڕۆ لەلایەن تیمی مەلەوانان ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی خنکان لە گوندی هەنارە سەر بە شارۆچكەی خەلیفان.
راشیگەیاند: لە رووداوەكەدا گەشتیارێکی بەرەگەز کوردی کوردستانی توركیا بە ناوی (یاوس بەشار) تەمەنی 46 ساڵ خنکاوە.
هەروەها رایگەیاند: ئەو كەسەی خنكاوە لەلایەن خەڵکی گوندی هەنارەوە تەرمەکەی لە ناو ڕووباری خەلان دەرهێنراوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خەلیفان، دواتریش لەلایەن تیمی پاراستنی ڕووباری سۆران رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.
لە رۆژانی جەژن و پێش جەژنیش، ئەمە چەندین رووداوی خنكان لە شوێنە گەشتیارییەكان روو بدات، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندارەكانیش بەردەوام هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدەن نزیك ئاو و رووبارەكان نەكەون و هەوڵی ئەنجامدانی مەلەوانی نەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.