دوای پێنج رۆژ لە خنكانی ، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی جوتیار ئازاد لەنێو ئاوی رووباری زێی گەورە دۆزرایەوە.
رائید ئامانج شێخانی ئەفسەر لە بەرگریی شارستانی خەبات بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تیمەكانمان توانیان تەرمی جوتیار ئازاد لەنێو ئاوی رووباری زێی گەورە بدۆزنەوە.
پێنج رۆژ بەر لە ئێستا هاووڵاتییەك بەناوی (جوتیار ئازاد) تەمەن 21 ساڵ خەڵكی شاری هەولێر كە پیشەی كاسب بووە، لە كاتی مەلەكردن لە سنووری شارەدێی خەبات لەنێو رووباری زێی گەورە خنكا،
ئەفسەرەكەی بەرگریی شارستانی خەبات ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی جوتیاریان رەوانەی پزیشكی دادی لە هەولێر كردووە.
خەبات / سالار نامیق
وێنە: جوتیار ئازاد ئەو گەنجەی لە زێی گەورە خنكابوو:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.