Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:48

تا ئێستا 17 حاجی كورد له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌ مه‌ككه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%


 تا ئێستاكه‌ 17 حاجی كورد له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌ مه‌ككه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 10 كه‌سیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن. 

به‌پێی زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان تا ئێستا 10 حاجی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌ككه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها حه‌وت حاجی دیكه‌ی كورد خه‌ڵكی كوردستانی توركیا و كوردستانی سووریا بوون‌ كه‌ له‌ كاتی به‌ جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، رێکەوتنیان لەگەڵ کونسووڵی عێراق لە سعوودیه‌ کردووە، بۆ دۆزینەوەی ئەو هاووڵاتیانەی، به‌ ڤیزای گه‌شتیاری گەشتیان کردووە و ونبوون یاخود ده‌ستگیراون یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، هەر کەسێک كه‌سێكی نزیکی گیانیلده‌ستداوه‌ یاخود ون بووە بۆ دۆزینه‌وه‌یان با پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایه‌تی حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆیه‌وه‌ بکات.

 ئه‌مساڵ بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج زیاتر له‌ 4 هه‌زار حاجی له‌ هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی وڵاتی سعوودییەیان کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.