شەوی رابردوو یەختێك لەنێو ئاوەكانی ئیتاڵیا نوقومبووە و بەگوێرەی زانیارییەكان 61 كۆچبەری تێدابووە، بەشێك لە كۆچبەرەكان كوردن و خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
دەزگای لوتكە لەبارەی نوقومبوونی یەختەكە، رایگەیاند: یەختەكە لە توركیا بەڕێ كەوتووە بۆ ئیتاڵیا كە 61 كۆچبەری تێدابووە، تا ئێستاش بە فەرمی ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراون.
لای خۆشییەوە ئەبوبەكر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا گوتی: لەو 61 سەرنشینەی كە لەسەر یەختەكە بوون تا ئێستا تەنیا 12 کەس رزگارکراون.
گوتیشی: 49 كۆچبەری سەرنشینی یەختەكە تا ئێستا بێسەروشوێنن کە زۆرینەیان خەڵکى هەرێمی كوردستانن.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێكی تری سەرنشینانی یەختەكە كوردی كوردستانی ئێرانن لەگەڵ چەند كەسێكی تری ئەفغانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.