مرۆڤەكان لەو بڕوایەدان كەتەنیا زیادەڕەویی لەخواردن دەبێتە هۆی قەڵەویی و زیادبوونی كێش ، بەڵام بەپێچەوانەوە لەهەندێك كاتدا قەڵەوبوون بەهۆی هەندێك هۆكاری سەمەرە و نامۆوە روودەدات.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەزانكۆی یۆرك لەبەریتانیا دەركەوتووە زیادبوونی كێش و قەڵەویی تەنیا پەیوەندی نیە بەكۆنترۆڵ نەكردنی خواردن ، بەڵام كۆمەلێك هۆكاری دیكەی لەپشتەوەیە ، ئەوانیش:
1- هۆكاری ژینگەیی: ژینگەی چواردەور لەئێستادا برێكی زۆر مەوادی كیمیایی لەخۆگرتووە كەئەو ماددانە لەناو خۆراك و ئاو و هەوا و كەرەستەی بیناسازیی و پاككەرە و كەلوپەلەكان هەیە ، ئەو ماددانە بەمەترسی دادەنرێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و كێشەی تەندروستی.
2- بەروبومە خۆراكیەكان: بوونی رەنگ و بۆن و بەرام و تەنانەت (مەوادی حافیزە) لەناو بەروبوومە خۆراكیەكان رۆڵی هەیە لەتووشبوون بەچەندین نەخۆشی لەوانە قەڵەویی و هەروەها دەرمانی قڕكردنی مێروو كەدەكرێت بە بەربومە كشتوكاڵیەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.
3- دەرمان: هەندێك جۆری دەرمان دەبێتە هۆی قەڵەوبوون وەك دەرمانی دژە خەمۆكی و ئەنتی بایوتیكی هیستامین و دەرمانی بەرزە پەستانی خوێن و شەكرە.
4- بەكتریا: بەكتریای ناوسك كەبە میكرۆبیوم دەناسرێت رۆڵی چالاكی هەیە بۆ كەمبوونەوەی كێش و باشتركردنی پرۆسەی هەرسكردن و نەهێشتنی بەكتریا زیانبەخشەكان، بەڵام ئەو خۆراكانەی مەوادی كیمیایی تێدایە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەو جۆرە بەكتریا سوودبەخشە و قەڵەویی.
5- هیلاكبوونی درێژخایەن: ئەم كێشەیە وادەكات مرۆڤ رووبەڕووی كۆمەلێك كێشەی تەندروستی بێتەوە لەوانە زیادبوونی كێش ، پەیوەندییەكی پتەو هەیە لەنێوان هیلاكبوونی درێژخایەن و قەڵەویی.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.