Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:59

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار له‌ رۆژانی جه‌ژندا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

کوردستان TV
100%


دەستەی گەشتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت پێشبینی دەکەین زیاتر لە300 هەزار گەشتیار له‌ رۆژانی جه‌ژنی قورباندا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید گوته‌بێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووه‌، ئامادەکاری تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین لە پشووەکانی جەژن زیاتر لە 300هەزار گەشتیار له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دراوسێوه‌ سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. 

ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان، گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هاتنی گه‌شتیاران ئامادەکاری و ئاسانکاری تەواو لە بازگەکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، تاکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. 

لای خۆیه‌وه‌ش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیار و هه‌موو لایه‌نه‌كان راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ گه‌شتیاران بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاكو ئێستا نزیكه‌ی 100هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌كه‌ به‌رزتر بێت.
لێدوان/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.