Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:31

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد بەهۆی کۆچیی دوایی کوڕەکەی.

لە پرسەنامەکەدا سەرۆکی  هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کردووە و هاوخەمی خۆیی دەربڕیوە.

ئەمەش دەقەیەکەتی:


پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م بۆ مه‌رگى ناواده‌ى خوالێخۆشبووى كوڕى كه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد.

له‌م خه‌م و كۆسته‌ گه‌وره‌يه‌دا دڵم لايانه‌ و هاوخه‌م و هاوسۆزيانم‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.