مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد بەهۆی کۆچیی دوایی کوڕەکەی.
لە پرسەنامەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کردووە و هاوخەمی خۆیی دەربڕیوە.
ئەمەش دەقەیەکەتی:
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان،
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی کوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.