لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی بناری چیای قەندیل بۆردومان دەكرێ.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی پاشكۆتەڵ لە سنووری شارەدێی سەركەپكان لە ڕانییە و چەند ناوچەیەكی بناری چیای قەندیلیان لە دەڤەری پشدەر بۆردومان كردووە.
راشیگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكان بە هۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە ئەو ناوچانەیان بۆردومان كردووە.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكان و سەختی و دووری ناوچەكان لە ئاوەدانی، تا ئێستا نازانرێ زیانی گیانی بەهۆی ئەم بۆردومانانە كەوتۆتەوە یاخود نا.
رانیە / فازڵ جندار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.