Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:39

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێك لەبارەی مووچە بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیەنراوێكی لەبارەی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" بڵاو كردەوە و تێیدا ئەوەی خستەڕوو كە بۆ ئەم مانگە نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەر بە ئامێری راكێشانی پارە مووچەكانیان وەرگرتووە.  

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەری کەرتی گشتی لە پارێزگاری هەولێر مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی پرۆژەی "هەژماری من" وەرگرتووە، كە ئەمەش دوو هێندەی سوودمەندان مانگی ڕابردووە.

راشیگەیاند: وەک پێشتر ئاماژەمان پێدرابوو، ئامانج لە پرۆژەی "هەژماری من" ئەوەیە کەوا هەژمارێکی بانکی پارێزراو و سەلامەت بۆ فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی هاوچەرخ دابین بکات کە خۆیان خاوەندارییەتی تەواوییان بەسەریەوە هەبێت.

وەزارەتی دارایی هەروەها رایگەیاند: خۆشحاڵین کە لەگەڵ فراوانبوونی زیاتری پڕۆژەکە، هاووڵاتییانمان خۆیان دەتوانن ئەزموونی ئەو کارئاسانییە بکەن و متمانەیەکی زیاتر لایان دروست ببێت، چونکە پرۆژەی "هەژماری من" دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە لەژێر ڕەزامەندی و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان بە هەرزانترین تێچوو لەسەر ئاستی عێراقدا.

ئاماژەبەوەش درا كە تا کۆتایی ئەمساڵ و لە ڕێگەی پرۆژەی "هەژماری من" سەرجەم مووچەخۆران کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر، لە پڕۆژەکەدا تۆمار دەکرێن.

وەزارەتی دارایی جەختیشی كردەوە كە بەوپەڕی توانایانەوە هەموولایەک هان دەدەن تاوەکو لەم گۆڕانکارییە وەچەرخانەی هەرێمی کوردستان بەشداربن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.