Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:41

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا كرد

کوردستان TV
100%


پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/6/13  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ  ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌  كونسوڵى گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست له‌ ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا بتوانێت بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.

دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.