ماوەی چەند رۆژێكە جۆرێك لە زیندەوەر لەشێوەی مێروولە لەژێر دیواری قەڵاتی هەولێر پەیدابووە، پشكنین بۆ زیندەوەرەكە كراوە و دەركەوتووە كە هیچ زیانێكی نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر چوونەتە ژێر دیواری قەڵاتی هەولێر كە شوێنی بڵاوبوونەوەی زیندەوەرەكانە و بە دەرمان ڕشاندوویانە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەبارەی زیندەوەرەكە ڕایگەیاند كە پاڕساڵ نموونەیەكی ئەم زیندەوەرەیان بۆ پشكنین ناردووەتە بەغدا، لە پشكنینەكان دەركەوتووە كە هیج زیانێکیان نییە.
راشیگەیاند: زیندەوەرەكە جۆرێكە مێروولە كە لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی هاوین پەیدا دەبن، بەڵام دوای گەرمبوونی کەشوهەوا نامێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.