ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ و فراوان لە دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راسپارد، رێگری له زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر موڵكی گشتیی و بازاڕه میلـلییهكان بكرێت.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كە پێویسته ته‌واوی ئاسانكاریی له‌پێناو راییكردنی مامه‌ڵه و كاروباریی هاووڵاتییان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت رۆتین له فه‌رمانگه‌كان كه‌مبكرێته‌وه و داواشی کرد رێز لە هاووڵاتییان بگیرێت و کاروبارەکانیان بە کەمترین ماوە، بە پشتبەستن بە ڕێسا و یاسا بەرکارەکان ڕایی بکرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا گرینگی‌دان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ڕێگەوبان و دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی بۆ گوندەکان جەختی لەسەر کرایەوە.
هەروەها پرسی ئاو ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی راسپارد كێشه‌ی ئاو له وه‌رزی هاویندا بنبڕ بكرێت و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له‌م پێناوه راگه‌یه‌نرا.
هه‌روه‌ها له كۆبووهنهكهدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی قوربانیكردن له رۆژانی جه‌ژنی قوربان كرا و داوا كرا هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بن و له‌پێناو سه‌لامه‌تییان سه‌ربڕخانه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار بهێنن.
رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه و لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان له بازاڕه میللییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، جه‌خت كرایه‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و رێككارانه‌ی ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه .
هەروەها ئاماژە بە پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ری و له‌نگه‌ی هه‌ولێر و له‌پێناو دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی كاسبكاران بۆ سه‌ر كاری رۆژانه‌ی خۆیان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.