Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:26

شاندی سه‌ربازی ئیتاڵیا بۆ پارێزگاری هه‌ولێر: وا هەست دەکەین لەماڵی خۆمانین

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئیتاڵیا کرد 
ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە شاندێکی سەربازی وڵاتی ئیتاڵیا کرد کە پێکهاتبوون لە عەقید چیترۆ فۆرتێ و نەقیب دەمیکۆ تێریناو شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێر هێنانی شاندەکە، پیرۆزبایی لە عەقید چیترۆ فۆرتێ کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەیی هێزەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش.
هەروەها پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری هێزەکانی هاوپەیمانان و وڵاتی ئیتاڵیا کرد، لە هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن لە بواری سەربازیی و مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
پارێزگاری هەولێر گوتی: هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان پێکەوە بەرگری لە دیموکراسییەت و بەها مرۆییەکان و تەواوی مرۆڤایەتی لەجیهان دەکەن و دژی هێزە تیرۆریستیە تاریکپەرستەکان دەجەنگن.
ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک داعش چەند ناوچەیەکی عێراقی داگیرکرد، پێشمەرگە بەهاوکاری هاوپەیمانان ئەو هێزەیان تێکشکاند، پێشمەرگە بووە سیمبوولی قارەمانێتیی، لەپێناو پاراستنی جیهان و مرۆڤایەتی بەگشتیی.
ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزی هاوپەیمانان کرد، کە ئەگەر ئەوان نەبووان، بە قوربانی زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەردەچووین.
روونیشیکردەوە، مەترسی داعش هێشتا بەردەوامە.
دواتر شاندی ئیتاڵیا ئاماژەیان بە ئارامی و سەقامگیری هەولێری پایتەخت کرد و عەقید چیترۆ فۆرتێ ڕایگەیاند، وا هەست دەکەم لەماڵی خۆمم.
دووپاتیشیانکردەوە، لە مەشق و ڕاهێنانەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبن، تاکو لە نەمان و بنبڕبوونی هەڕەشە و مەترسی تیرۆر دڵنیا دەبنەوە.
دڵنیایشیاندا، لە مەشقپێکردنی پێشمەرگەو هاوکاری پێشکەشکردن بە ماڵباتی شەهیدانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.