له هەولێر خولێکی به‌رفراوانی کارامەیی پێشکەوتوو تایبه‌تبه بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی ئاوەڕۆی نەجەف به‌ڕێوه‌ده‌چێت
لە چوارچێوەی چالاکییه‌كانی ڕێکخراوی ئیبن مسته‌وفی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی به مه‌به‌ستی پەرەپێدانی ئاستی توانای فەرمانبەران لە هه‌ردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا لە سەرجەم ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، خولێکی تایبه‌ت لە شاری هەولێر دەستیپێکرد كه تایبه‌ته به کارامەیی پێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی نەجەف.
بە سەرپەرشتی و ڕاهێنانی د. مسته‌فا باشقالی له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئیبن مستەوفی (ISDO)، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی نەجەف به‌ڕێوه‌چوو.
خولەکە نوێترین پرۆگرامی نێودەوڵەتی لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لەخۆدەگرێت لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی پەسەندکراوی ISDO بەسەر بەشداربووان دابه‌ش ده‌كرێت.
لە لێدوانێكدا، کاکە ئەحمەد جەمیل، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیبن مستەوفی، دووپاتیکردەوە: ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین بۆ باشترین، بەرنامەی ڕاهێنانی چڕمان هەیە بۆ ئه‌مساڵ 2024.
هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو خولانە دەکەینەوە لە بواره‌كانی پەرەپێدانی مرۆیی و پەرەپێدانی لێهاتوویی فەرمانبەران لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لە کەرتی حکومی و تایبەت، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵە و سەندیکا پیشەییەکان.. جه‌ختی لەسەر بەردەوامی ئەم خولانە كرده‌وه تا سەرجەم ئەو پرۆگرام و کەرەستانەی پەیوەستن بە پەرەپێدانی تاکەکان و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە بگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.