ئەمڕۆ یەكشەممە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی رەشەباوە چەند تاوەرێكی كارەبا تێكشكاون، بەڵام كەوتنی تاوەرەكان نەبووەتە هۆكاری پچڕانی كارەبا.
وەك لە وێنەكەدا دیارە، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕەشەبایەکی بەهێز لە سنووری شارۆچكەی سەیدسادق هەڵیكردووە و بەهۆیەوە تاوەرێک لەسەر هێڵی 33 كەیڤی (عەربەت-سەیدسادق) كەوتووە، هەروەها زیان بە سێ تاوەری دیكەش كەوتووە.
لەمبارەیەوە ئەندازیار سامان سابیر بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: خۆشبەختانە كەوتنەخوارەوەی تاوەرەكە نەبۆتە هۆكاری بڕینی كارەبای ناوچەكە .
راشیگەیاند" بڕیارە سبەی دووشەممە تیمەکانی بەشی چاکسازیی هێلەکانی بەڕێوەبەراییەتیمان بچنە ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی تەلەکان.
جەختیشی كردەوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرنامەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ كەوتنی تاوەرەكانی كارەبا دادەنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.