ئهمڕۆ یهكشهممه 9ی6ی2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری ئیگڵ پۆست، کە تایبەتە بە کاروباری پۆستە و گەیاندن، لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی سهرۆكوهزیرانی کوردستان بۆ بەدیجیتاڵکردنی سیستەمەکان و دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاسپێردرا بۆ دامەزراندنی سیستەمی پۆستی دیجیتاڵ، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتەکە کۆمپانیایەکی هاوبەشی بۆ ئەم مەبەستە بە ناوی ئیگڵ پۆست دامەزراند.
ئیگڵ پۆست، گەیاندنێکی پۆستەی ڕێگەپێدراوی هاوبەشە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ئیگڵ پۆست، پۆستەکردن لە تەواوی جیهانەوە بۆ کوردستان و لە کوردستانەوە بۆ تەواوی جیهان بەردەستە.
خزمەتگوزاریی گەیاندنی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەریا و ئاسمانی بە بارهەڵگر و ئوتومبێل و ماتۆرسکیل دەتوانن بارەکان بگوازنەوە بەسەر ناوچە جیاوازەکاندا، لە سەرانسەری (ئاسیا، ئەفریقا، ئەمەریکای باکوور، ئەمەریکای باشوور، ئەوروپا و ئوستراڵیا). هاووڵاتییان لە ڕێگەی ئیگڵ پۆستەوە دەتوانن تەنانەت بەڵگەنامەکانیشیان وەک پاسپۆرت و ئایدی بگوازنەوە بە دڵنیاترین شێواز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.