دوای گەیشتنی بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەڕۆژی پێنج شەممە (2024/6/6 ) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ڕۆژی یەکشەممە (2024/6/9 ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
2024/6/8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.