Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 00:27

ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە کوردەوە بۆ هەر نەتەوەیەکی دیکە ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 8ی6ی2024، ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدیان ڕاگەیەندراوێکیان بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییان وێڕای ئیدانه‌كردنی هەوڵی ژمارەیەک لایەن بۆ گۆڕینی ناسنامەی "ئێزیدییەکان" لە کوردەوە بۆ نەتەوەیەکی سەربەخۆ، لە ڕێگەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌نداوێكی بڵاو كرده‌وه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌‌دا هاتووه، ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییەکان بە توندی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە کوردەوە بۆ هەر نەتەوەیەکی دیکە و دەستکاریکردنی ئەم شوناسە ڕەت دەکاتەوە. وتیشی، ئێزیدییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و ڕۆشنبیرییان بە قووڵی لە خاکی کورددا چەسپاوە. 

هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، ئێزیدی ئایینێکی کۆنە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەشێکە لە میراتی له‌مێژینەی گەلی کورد. ئێزیدییەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، داب و نەریتی ئەوانیش لەگەڵ کولتووری گشتیی کوردیدا دەگونجێت. ئێزیدییەکان بە درێژایی سەدەکان سەرەڕای ئەو تەحەددا و گۆشەگیرییانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان پاراستووە. 

له‌ كۆتاییدا ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدی جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە ناسنامەی کوردی ئێزیدی و هەوڵنەدان بۆ گۆڕین و ساختەکردنی دەکاتەوە و دەشڵێت، پاراستنی ئەم ناسنامەیە مافێکی سروشتی و ئەرکێکی پیرۆزە و بەشێکی دانەبڕاوە لە پاراستنی میراتی کولتووری و ئایینی گەلی ئێزیدی و گەلی کورد بە گشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.