ئاكۆ عه‌بدوڵڵا
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كتێب و وتاری جۆراوجۆر، ساڵی 2021 به‌تیراژی 1000 دانه و له‌چاپخانه‌ی تاران، تاریق كارێزی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گری هونه‌ری شێوه‌كاری، یه‌كه‌م رۆمانی به‌ناوی (كوێت) بڵاوكرده‌وه. رۆمانه‌كه له‌شێوه‌ی بایۆگرافی خودییه. واتا گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی نووسه‌ره. هه‌ر خۆشی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی و چیرۆكخوێنی رووداوه‌كانه. وه‌ك سه‌ربازێك ئازار و سه‌ختییه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌ی ژیانی، له‌ناو چوارچیوه‌ی زۆرهێنانی برسێتی و ترس و تینی گه‌رما و دێوه‌زمه‌یی بیابان و قورسی فه‌رمانه‌كان و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه‌كانی سته‌مكاری، دوای شاڵاوی داگیركردنی كوێت، ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌مه‌و به‌خێراییش چه‌ندان وێنه‌ی بۆ ئه‌و سته‌مكاره سامناكه كێشاوه كه به‌درێژایی ساڵانی هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌ی كه‌نداو فه‌ڕمانڕه‌وا و ههڵگێسێنهریان بوو. ئه‌وه‌ش به‌بیر خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه كه ده‌بوایه وته‌كانی له‌هه‌موو لایه‌كی ولات جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ر كه‌سێكیش پێشیلی كردبان، رووبه‌ڕووی سزای سه‌خت ده‌بۆوه. هه‌روه‌ها ده‌بوایه له‌دوای ناوهینانیشی ده‌سته‌واژه‌ی (حفیڤه الله) ی بۆ بوترێت. ئه‌مه‌و چیرۆكخوێن له‌كاتی گێڕانه‌وه‌كان وه‌ك درێژكراوه‌ی رووداوه‌كان، له‌زۆر شوێن ئاماژه‌ی بۆ جه‌نگه‌كه‌ی یه‌كه‌ی كه‌نداویش كردووه. دوا بابه‌ته‌كانی رۆمانه‌كه‌ش له‌به‌سه‌رهاتی چیرۆكخوێنهوه ده‌رده‌چن و رێچكه‌یه‌كی دیكه‌یان گرتۆته‌به‌ر كه وه‌ك راپۆرته هه‌واڵییان لێهاتووه و تاكو كۆتایی داگیركارییه و ئه‌نجامه‌كه‌ی نیشانی خوێنه‌ر بدات. به‌وه‌ش رۆمانه‌كه به‌چاو و دیده‌ی سه‌ربازێكی به‌زۆر به‌شداری پێكراو، بۆته روومالێكی پوخت و ورد و داتاداری خێرای ماوه‌ی داگیركاریهكهیه،.
سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌و رۆژه ترسناكه ده‌ستپێده‌كات كه دوای وه‌ستانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه، هێشتا دانیشتوانی وڵات به‌ته‌واوی هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌یان ههڵنهمشتبوو كه‌چی سوپای عێراقی له‌پڕ هێرش بۆ وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ ده‌كا و له‌ماوه‌یه‌كی كورت داگیر و تاڵانی ده‌كات. چیرۆكخوێن به‌و جۆره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و رۆژه كردووه (ترس و سام هه‌موو شوێنێكی داگرتبوو). ئه‌وسا فه‌رماندرا هه‌مووان بۆ ده‌ربڕینی خۆشی بكه‌ونه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی ئه‌و كاره‌ی سه‌ددام بكه‌ن. چیرۆكخوێنیش كه فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای رووداوه‌كه داوای چه‌ندان موالیدی كرا بوو به‌زووترین كات پێوه‌ندی بهبنكهكانی سهربازاندن بكه‌ن، بۆیه نه‌چووه ریز خۆپیشاندانه‌كه. به‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی رق و تووڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ری ده‌رده‌برێ.
هاوكات بۆ خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه پێشتر له‌كاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی قادسیه (جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو) دوو جار، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌ربازی كردبوو. وه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی یاسای سه‌ربازی عێراق ماوه‌ی سه‌ربازی ته‌نیا دوو ساڵ بوو. ئه‌و جاره‌ش ناچاریانه جلی سه‌ربازی ده‌پۆشێ و ده‌كرێته سه‌ربازی سه‌ر تۆپی دژه‌تانك. له‌و كاته‌دا به‌خۆی ده‌ڵێت :"من نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، سه‌ددام به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه و ئه‌وه‌شم لێ چاوه‌ڕوان ده‌كات، تانك و زریپۆشی ئه‌مه‌ریكا و هێزی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بشكێنم...... ئاخر منێك كه به‌زۆر كراوم به‌عێراقی، چیم داوه له شه‌ڕێكی نێوان عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب له‌بیابانی سامناكی عهرهبهواری؟" به‌و جۆره ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی شاری ناسرایه ده‌كرێت و له‌وێشدا چه‌ندان وێنه‌ی سه‌خته‌كانی ژیانی سه‌ربازی و ملكه‌چكردنی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه قورسه‌كانی كێشاوه.
دوای مه‌شقی مانگێكی ناو گه‌رمای هاوین، له‌ژێر كاریگه‌ری برسێتی و تێنوویه‌تی و تامه‌زۆریی قۆمێك ئاوی سارد، نه‌خۆشی ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێ. هێنده‌ی پێناچێت بۆ دۆزه‌خی بیابان، بیابانێكی دوور له‌مرۆڤایه‌تی، بۆ به‌سه‌ربردنی كات له‌خاكی داگیركراو. بۆ ژیانی كوله‌مه‌رگی و برسێتی و سامۆتكهی مردن. بۆ نیشانه‌ی بۆردومانی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی جیهان. بۆ ده‌ركه‌وتنی روخسار وه‌ك كه‌سی قێزه‌وه‌نی داگیركا‌ر، بۆ هاوسه‌نگه‌رانی تاڵانكاران، بۆ ، بۆ...... ده‌نێردرێت. تا ئه‌و كاته‌ی لوتی سوپاكه ده‌شكێنرێ و ملكه‌چ ده‌كات. ئه‌وسا چیرۆكخوێنیش وه‌ك هه‌زاره‌ها سه‌ربازی دیكه‌ی رزگاربوو له‌مردن، به‌ده‌روونی پڕ له‌په‌شێوی و زام به‌سه‌ختی و ناخۆشی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی.
له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه رووداو به‌دوایه‌كداهاتووی سه‌رده‌مێكی دیاریكراوی پڕ مه‌ینه‌تیدا ئه‌وه‌ی به‌لای من زیاتر جێگه‌ی سه‌رنجه له‌دوای پوختی و پاراوی داڕێژتنه‌كه‌ی، پێگه‌ی كورده له‌باسكردنی رووداوه‌كانی ناو هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌ی كه‌نداودا كه كورد له‌هه‌ردووكیاندا نه رۆڵی لهههڵگیرساندن هه‌بووه و نه به‌ئامانج و جۆش و ئاره‌زووش به‌شداری تێدا كردوون.
كورد و جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو:
نووسه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی گێڕانه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداودا زۆر لێهاتووانه پێگه و كاریگه‌ری كوردی نیشانداوه. سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌ی بۆ ئه‌و شكستییه سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق گه‌ڕاندۆته‌وه كه ساڵی 1975 له‌به‌ر خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگارییه پۆڵایینیهكهی، ده‌سه‌ڵاتی ملهوری به‌غدای ناچاركرد په‌نا بۆ شای ئێران به‌ڕێت و سازشی بۆ بكات. ته‌نانه‌ت نیوه‌ی شه‌تول عه‌ره‌ب و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی پێ‌بدا تاكو له‌به‌رامبه‌ردا پشتی شۆڕشی كور به‌ر بدات. دوای روخانی رژێمی شاهه‌نشای ئێران و هاتنی خومه‌ینی، سه‌ددام له‌ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه په‌شێمان ده‌بێته‌وه و په‌لاماری ئێرانیش ده‌دات. به‌وه‌ش جه‌نگی هه‌ست ساڵه‌ی نێوانیان هه‌ڵگیرسا. له‌و ماوه‌یه‌ش كه به‌شێك له‌خاكی كوردستان ئاگردانی جه‌نگه‌كه بوو، لاوانی كوردیش وه‌ك له‌لاوانی وڵات كران به‌خۆراكی جه‌نگه‌كه. له‌زۆر شوێنیش خه‌ڵكی سڤیل كرا به‌قوربانی. ئاشكرایه ئێمه به‌خاك و نه‌ته‌وه به‌شێكی به‌ركه‌وتووی عێراقین له‌و بهركهوتنهش هه‌رده‌م لهبێبهشی و نایه‌كسانی و مافخوراوی دابووین، ئه‌وه جگه له‌پیاده‌كردنی پرۆسه‌كانی سه‌ركوتكاری و كۆمه‌ڵگوژی و پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی و سیاسه‌ته به‌ده‌كانی دیكه‌ی رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا له‌دژی كورد و كوردستان. له‌و باره‌یه‌وه له‌شوێنێكی ئه‌و رۆمانه هاتووه (سوپای عێراق رووی كردبێته هه‌ر شوێنێك، كاولی كردووه، ده‌رگای تاڵانی به‌ڕووی ئه‌و شوێنه‌دا كردووه‌ته‌وه. كوردستان له‌شاڵاوی ئه‌نفالدا، هه‌زاران گوند و ئاوایی، ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی خاپوور كران، به تاڵان بردنی ماڵ و سامانی كورد به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له عێراقدا به‌رده‌وام بوو. ده‌ڵێن به عه‌ره‌بێكی عێراقییان گوت" بۆ كار ناكه‌یت؟" له وه‌ڵامدا گوتی "ئێوه‌ی كورد شه‌ش حه‌وت ساڵ كار بكه‌ن، ماڵ پێكه‌وه بنێن، ئێمه له حازری دێین تاڵانی ده‌كه‌ین".
كورد و جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو:
نووسه‌ر له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی خۆی وه‌ك سه‌ربازێكی كورد له‌ماوه‌ی داگیركاریهكهی كوێت و تاڵانكاریهكهی، له‌چه‌ندان شوێندا جه‌ختی لهبێبهری كورد لهشاڵاوهكه و دووری ره‌فتاری تاكی كورد لهدڕهندایهتی و هه‌ڵسوكه‌وتی قێزه‌وه‌نی سوپای عێراقی كردووه. سه‌باره‌ت به‌خۆی له‌شوێنێكدا نووسیویه‌تی (من به‌خه‌ونیش بیرم له چوونه كوێت نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كوێته‌وه ده‌مزانی گۆڤاری (ئه‌لعه‌ره‌بی) بوو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی شانازیی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، تیراژی گۆڤاره‌كه‌یان 100 هه‌زار دانه‌یه...). دواتر نووسیویه‌تی (هیچ كاتێك من بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، زه‌ڕم بۆ مێرووله‌یه‌ك هه‌بێت، زاتی ئه‌وه ناكه‌م زه‌رده‌واڵه‌یه‌ك بكوژم كه‌چی ئێستا خۆم وه‌ك سه‌ربازێك له له‌شكری مه‌غۆلدا ده‌بینم. خاكی وڵاتێك پێشێل ده‌كه‌م كه هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵیدا نییه). له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسیویه‌تی (ئێره خاكی ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌به، زێدی ئه‌وانه. سڵاو له تۆی كورد، ئاخر له‌م غهریبستانهدا چ ده‌كه‌ی؟ بۆچی كار و بڕیار به ده‌ستی منه. نه‌خێر گه‌رده‌لوولی عێراقی بوونه، ڕه‌نگێك كه خۆم هه‌ڵم نه‌بژاردووه. ناسنامه‌یه‌ك كه به زۆر پێم دراوه. وڵاتێك كه بۆ من نامۆ و به‌ڕوحم نائاشنا، راپێچی ئه‌م بیابانهیان كردووم). له‌و باره‌وه زیاتر خۆی ده‌دوێنێ و سه‌رزه‌نشتی ده‌كات و ده‌ڵێت (ده‌ئاخر دڵم پێم ده‌ڵێ، ئێره خاكی وڵاتێكی دیكه‌یه، سه‌رزه‌مینی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌یه، تۆ سه‌ربازێكی داگیركه‌ری و چ هه‌ستێكی نه‌گریس و تاڵه تۆ داگیركه‌ر بیت، تۆ سه‌ربازێكی جرقنی ناحه‌ز بیت، سه‌رباز ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنی خاكی نیشتیمانه، چۆن ده‌كرێ خاك و نیشتیمان خه‌ڵكی دیكه پێشێل بكات؟)
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌زۆر شوێنیش هاوسۆزی خۆی بۆ كوێت و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نه تاڵه‌كانی داگیركارییه‌كه و سته‌مكاری سه‌ربازه عه‌ره‌به‌كان، كوردستانی داگیركاری ده‌ست هه‌مان سته‌مكاری به‌نمونه هێناوه‌ته‌وه. له‌وانه له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نێكی پاره‌نه‌دان و بردنی كاڵای فرۆشیاران له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی عه‌ره‌بدا نووسیویه‌تی (دیمه‌نی له‌م جۆره ویژدان هه‌ژێن، ئێمه‌ی كوردستانی باش لێی تێده‌گه‌یشتین، ده‌یان ساڵه له‌وه‌تای ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانیا دامه‌زراوه، به‌شی كورد له باشووری كوردستان، هه‌ر شه‌ق و زوڵم و سته‌مه)،
له‌نیشاندانی به‌رائه‌تی سه‌ربازانی كوردیش لهبهدڕهفتاری و تاڵانكارییه‌كانی ناو شاری جههرای كوێت، چه‌ندان بابه‌ت ده‌بینین. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه كورده‌كه‌ی هاوڕێی كاتێك ده‌بینن سوپای داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ تاڵانی، سته‌میش لهدانیشتوانهكهی ده‌كه‌ن. ئه‌و باره به‌لایانه‌وه زۆر نامۆ و قێزه‌وه‌ن ده‌بێ، بۆیه چیرۆكخوێن ده‌پرسێ (سوپای عێراق چی نه‌ما له‌كاری خراپ ده‌رهه‌ق به كورد و به كوردستانی نه‌كات).
لێره‌دا نیازپاكی و ناچاركراوی گه‌نجانی كورد له‌و پرۆسه ئه‌هریمه‌نییه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته دانیشتوانی كوێتی ئه‌وساش جیاوازییه‌كه ببینن. وه‌ك له‌شوێنێكدا كه سه‌ربازه‌كان داوا لهشوفێرێكی كوێتی ده‌كه‌ن بیانگوازێته‌وه. شوفێره‌كه داوه ده‌كات كرێیه‌كه‌ی پێشوه‌خته پێبده‌ن، به‌ڵام كه ده‌زانێت سه‌ربازی كوردیان له‌گه‌ڵدایه (دوای گوێگرتن له‌قسه‌ی نێوان چیرۆكخوێن و هاوڕێیه‌كه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ) له‌و داوایه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه. چیرۆكخوێن ئه‌وه‌ی به‌لاوه سه‌یر ده‌بێ بۆیه پرسیار له‌هۆكاری گۆڕینی مه‌رجه‌كه‌ی ده‌كات. شوفێره‌كه‌ش بۆی روونده‌كاته‌وه (كاتێك گوێم لێم بوو ئێوه به‌كوردی قسه‌تان ده‌كرد بۆیه دڵنیابووم كه پێویست ناكات پێشه‌كی پاره بده‌ن). له‌درێژه‌ی باسه‌كه چیرۆكخوێن ئه‌وه‌ش له‌زاری شوفێره‌كه ده‌گێڕێته‌وه :"زۆر جار سه‌ربازی عێراقیم به ئوتومبیلهكهم گه‌یاندووه‌ته جێ، كه‌چی له‌بری ئه‌وه‌ی پاره و ههقهكهم بده‌نێ، تێر‌و پڕیان لێ داوم" دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت: "به‌ڵام كه دیتم ئێوه كوردتان تێدایه، ترسم نه‌ما ده‌زانم كورد ناهه‌قی ناكه‌ن".
گۆلمێك به‌ردی بیابانی كوێت:
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه تاڵانكارییهی وڵاتێكی پڕ خێر و خۆشی و گهشهساندووی كوێتی ئه‌وسا، كه كاڵا تاڵانكراوهكانی سه‌رتاسه‌ری عێراقی داگرتبوو، چیرۆكخوێنهكهی ئێمه گولمێك به‌ردی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابۆوه. هۆكاری كۆكردنهوهشی به‌و جۆره (ده‌مه‌و ئێواران بڕستی گه‌رما ده‌شكا و له قووڵایی بیابانه‌وه بایه‌كی نه گه‌رم نه فێنك هه‌ڵی ده‌كرد، به‌چوارده‌وری مۆڵگه و سه‌نگه‌ردا ده‌سووڕامه‌وه و به‌ردی بیابانم كۆ ده‌كرده‌وه، له ڕووبه‌ری سه‌دان مه‌تر دووجا، ئه‌وجا بهردوچكه یان به‌ردێكی گچكه و جوانت ده‌دۆزییه‌وه، تا كاتی مۆڵه‌تی چوونه‌وه‌م هات، پڕ به گۆلمێك به‌ردی بیابانی كوێتم خڕكرده‌وه.... من به خڕ كردنه‌وه‌ی به‌رد كاتم ده‌كوشت و بێزاریم بێزار ده‌كرد، ترسم به بادا ده‌دا.....) . ئه‌مه‌و هۆكاری هێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌و جۆره باس كردووه (ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان كوێتییهك رێی كه‌وته وڵاته‌كه‌م، له وڵاته‌كه‌شم ڕێی كه‌وته ماڵه‌كه‌م، پێی ده‌ڵێم ئه‌و به‌ردانه‌م به ئه‌مانه‌ت هێناوه، یادگاری رۆژگاری داگیر كردنی كوێتن).... (ئه‌گه‌ر پێشت خۆشه وه‌ك یادگارێك له‌لای من بمێننه‌وه فه‌رموو به‌ناوی گه‌ل و نیشتیمانی كوێته‌وه، پێشكه‌ش به منیان بكه). كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بهردوچكهی بیابانی خاكی داگیركراو بۆ چی باشه؟ له‌و سه‌ختی بیابانه و مه‌ینه‌تی برسێتی و تینی گه‌رما و ترسی مردن و قورسی فه‌رمانه‌كان و تاڵی دیمه‌نه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی بهردوچكه و هێنانه‌وه‌ی بۆچی باشه؟ مه‌گه‌ر هه‌توانێك نه‌بێت بۆ زامی به‌رد و خۆڵی داگیركرا و تاڵانكراوی كوردستانی؟
پاشخانی هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌ی كه‌نداو له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا:
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ناو رووداوه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ربازییان كردووه و له‌ناو رووداوه سه‌خته‌كاندا ژیاون. به‌ڵام زۆر به‌كه‌می له‌سه‌ر روداوه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ و سامۆتكهكانی نووسراون. من له‌دوای رۆمانی كلاسینكۆڤ ئه‌وه دووه‌م رۆمانی تایبه‌ت بهجهنگهكانی عێراقی دوا چارێكی سه‌ده‌ی رابردووه خوێندبێتمه‌وه. لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم بابه‌ته‌كانی ناوی هه‌مووی هه‌ر ده‌ربڕینی ئازاره‌كانی ئه‌و زۆره‌ملێیه نین، ئه‌وه‌تا نووسه‌ر بابه‌تێكی چه‌ند لاپه‌ره‌یی به‌ناونیشانی (ساهیر گهییاره) نووسیوه و كه تێیدا باس لهسهرچلییه به‌دڕه‌فتار و بهدكردارهكانی ناوبراو ده‌كات.
له‌كۆتایشدا ده‌كرێت بپرسین به‌كارهێنانی ناوی وڵاتێك وه‌ك ناونیشان و هه‌ڵبژاردنی وێنه‌ی دیمه‌نێكی شه‌قام و باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و تاڵییانهی سه‌رده‌می سه‌ربازی نووسه‌ر ده‌بێت بۆ چ مه‌به‌ستێك بێت؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نووسه‌ر ویستوویه‌تی به‌و ناونیشانه قه‌ره‌بووی پێشلێكاری پێ خستنه ناو خاكه‌كه‌ی بۆ بكاته‌وه، یاخود مه‌به‌ستی دیكه‌ی هه‌یه، له‌وانه رووداوی داگیركردنی كوێت وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌كه بوو، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد له‌باشووری كوردستاندا؟
نووسه‌ر له‌چه‌ند دێڕێكدا:
* تاریق كارێزی ساڵی1961 له گوندی كارێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌قته‌ق له دایك بووه.
* خوێندنی سه‌ره‌تایی له كووت، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له كه‌ركووك و په‌یمانگای ته‌كنیكیی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
* به وه‌رگێڕان و نووسین، به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، خاوه‌نی سه‌رووی 40 كتێبه.
*یه‌كه‌مین كتێبی ساڵی 1983 له به‌غدا چاپ كردووه
* كتێبه‌كانی له بواره‌كانی (فۆلكلۆر، ڕۆژنامه‌وانی، هونه‌ری شێوه‌كاری، فه‌لسه‌فه، یاده‌وه‌ری، كشتوكاڵ، وێژه، كوردناسی) ن. له‌وانه (سه‌ربرده‌ی فه‌لسه‌فه، ڕێبازه هاوچه‌رخه‌كانی فه‌لسه‌فه، فیكر و فه‌لسه‌فه) (2 به‌رگ)، (ستاتیكا و شاكاری كوردی) (2 به‌رگ)، (سام و جهمشیر)، (مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له عیراقدا)، (له به‌ندیخانه‌وه بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی)، (بۆچی له ئه‌ڵمانیا دروست كراوه).
* له سه‌رووی 20 ڕۆژنامه و گۆڤار، به‌ناونیشانی ههمهجۆر كاری كردووه، له‌وانه‌ی سێ جار وه‌ك سه‌رنووسه‌ر.
* به هه‌زاران وتاری ههمهجۆر بابه‌تی له‌هزر و هونه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی و سیاسه‌ت، به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه‌گه‌ریی كاغه‌ز و ئه‌لیكترۆنیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
* له ساڵی 2015 ـه‌وه تا ئێستا كتێبخانه‌ی كارێزی وه‌ك ناوه‌ندێكی كولتووری له نێو شاری كه‌ركووكدا كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.