خاتوونی شانۆكار (شه‌یما فریاد تۆفیق) یه‌كێكه له‌و شانۆكارانه‌ی كه خاوه‌ن توانستێكی باشی هونه‌ری نواندنه، شانۆكار شه‌یما له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێره هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه حه‌زوو ئاره‌زووی بۆ هونه‌ری شانۆ هه‌بووه، بۆ په‌ره‌پێدانی به هونه‌ره‌كه‌ی ده‌چێته به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ی خوێندنییدا به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی كردووه ئێمه وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی له نزیكه‌وه به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه .
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا با بزانین شه‌یما چۆنه جیهانیی شانۆی ناسی؟
- من ههرمنداڵییهوه حه‌ز و خولیای هونه‌ری زۆرم بۆ شانۆ هه‌بووه، هه‌ر بۆیه كاتێك قۆناغی بنه‌ڕه‌تییم ته‌واو كرد به‌دوای ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌هره‌كه‌ی خۆم بده‌م تائه‌و كاته‌ی مامۆستای هونه‌رمه‌ند (هیوا سوعاد)م ناسی ئه‌و توانی په‌ره به به‌هره‌كه‌م بدات،من به جیهانیی هونه‌ری شانۆ ناساند به‌تایبه‌تی ده‌رفه‌تی پێدام به‌شداری چه‌ندین شانۆگه‌ری بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه جێگای شانازیه بۆ من له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره كاربكه‌م.
* كێن ئه‌وانه‌ی هاوكار و پاڵپشتیی شه‌یما بوون له بواری هونه‌ری شانۆدا؟
- گومانی تێدانییه خێزاكهم زۆر هاوكار و پاڵپشتم بوون به‌جۆرێك هه‌میشه هانیان ده‌دام، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد زۆر هاوكاری كردووم، هه‌رچه‌نده كه به‌داخه‌وه تائێستاش له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه تووشی تیر‌و توانج ده‌بینه‌وه ئازار ده‌درێن، به‌ڵام به پاڵپشتی خێزانه‌كه‌م من له هونه‌ره‌كه‌ی خۆم به‌رده‌وام ده‌بم.
*په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شێكی گرنگی وێستگه‌ی ژیانی هونه‌ریت بوو ،تا چه‌ند په‌یمانگا رۆڵی هه‌بوو له بره‌ودان به توانسته هونه‌رییه‌كانت؟
- من له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ئهلف و بێ شانۆ فێربووم فێرگه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره بهتوانستهكانی خۆم بده‌م، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه زۆر ده‌رفه‌تیان به من نه‌ده‌دا،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كارام هه‌بێت له كاری نواندن.
* شه‌یما چۆن پێناسه‌ی شانۆ ده‌كات؟
- شانۆ لای من رۆحه هه‌سته ژیانه ده‌رمانه بۆ ئازاره‌كان، زۆر باوه‌ڕیشم به‌م ده‌سته واژه هه‌یه كه ده‌ڵێت (نانێك و ته‌خته‌ی شانۆم بده‌نێ گه‌لێكی هۆشیارت ده‌ده‌مێ)،بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرم من واز له شانۆ ناهێنم.
* بۆچی هه‌ندێك له‌و شانۆكارانه‌ی په‌یمانگا ته‌واو ده‌كه‌ن دوایی له گۆڕه‌پانی هونه‌ری دیار نامێنن؟
- زۆر به‌داخه‌وه زۆرێك له‌و قوتابیانه له ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ی په‌یمانگا چالاكن به‌شداری كاره شانۆییه‌كانیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له دوایی ته‌واو كردنی په‌یمانگا له كاری شانۆیی دوورده‌كه‌ونه‌وه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌وانه ته‌نیا مه‌به‌ستیان به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه دوای ده‌رچوونیان له په‌یمانگا له‌كاری هونه‌ری دوورده‌كه‌ونه‌وه.
*رۆڵی شانۆ له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا چۆن ده‌بینیت؟
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌ری شانۆ له رێگه‌ی ئه‌كته‌ره‌وه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بینه‌ران، مامه‌ڵه ده‌كات بۆیه كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت بۆ وه‌رگر له هه‌مان كاتدا شانۆ،زۆربه‌ی هونه‌ره‌كانی تر له‌خۆده‌گرێت وه‌ك موزیك، شێوه‌كار تاده‌گاته ئه‌ده‌ب ، بۆیه هونه‌ری شانۆ فاكته‌رێكی باش و گرنگه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو رووێكه‌وه.
* تاچه‌ند بوونی ره‌خنه‌گری شانۆ به‌پێویست ده‌زانیت؟
- من بوونی ره‌خنه و ره‌خنه‌گر له بواری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی به‌پێویست ده‌زانم بۆئه‌وه‌ی هونه‌ره‌كه پێش بكه‌وێت چونكه هیچ كارێكی هونه‌ری به‌ده‌رنییه له كه‌مووكوڕی به مه‌رجێك ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ر بێت نه‌ك ڕووخێنه‌ر.
*ئێمه له كۆتاییدا زۆر سوپاس ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌خوازین؟
-منیش سوپاسی ئه‌و بهسهركردنهوهتان ده‌كه‌م له كۆتاییدا ده‌ڵێم " من هه‌میشه تێنوی شانۆم زۆریش حه‌ز به ته‌خته‌ی شانۆ ده‌كه‌م".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.