Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:31

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی 4 هاژه‌كی بالیستی و پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، چوار هاژه‌كی بالیستی و پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان تێکشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەی دەریای سوور و باب مەندەب کرابوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، حووسییەکان لە یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، چوار هاژه‌كی بالیستی و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان ئاراستەی دەریای سوور کردووە.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە حووسییەکان ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان، ئاراستەی گەرووی باب مەندەب باشووری ڕۆژئاوای یەمەن کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە مووشەک بالیستی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسییەکان، لەلایەن ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکاوە لە دەریای سوور تێکشێندراون.

باسی لەوەش کردووە کە تێشکاندنی هاژه‌كه‌كه‌ بالیستی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، زیانیان بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان، ھەروەھا کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە نەگەیاندووە.

ھەر لەوبارەیەوە گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە ئاراستەکردنی هاژه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو کەشییان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەچوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.