Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 02:42

بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لە دەربەندیخان گڕی گرتووە

کوردستان TV
100%

نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لە شەقامێكی شارۆچكەی دەربەندیخان كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە گڕی گرتووە.

بارهەڵگرەكە كە تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی بووە، لەبەردەم بەنزینخانەیەك لە سەر فلكەی پەری دەریا لە دەربەندیخان كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

لە ئەنجامی وەرگەڕانیدا بارهەڵگرەكە گڕی گرتووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بە مەبەستی كوژرانەوەی ئاگرەكە و رێگرتن لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە.

لەبارەی رووداوەكە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند كە شوفێری بارهەڵگرەكە رزگاری بووە، هەروەها رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.