بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای كرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزە لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان روویداوە.
بوومەلەرەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 8:54 لەنێوان شارەدێی باوەنوڕ لە كەلار و شاری ئەزگەلە لە كوردستانی ئێران روویداوە.
بە گوێرەی پلەی رێختەر هێزی بوومەلەرزەكە 4.2 پلە بووە، بەشێكی زۆر لە هاووڵاتییانی باوەنوڕ و ئەزگەلە هەستیان بە لەرزینی زەوی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق جەختی كردەوە كە بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی دروست نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.