Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:17

ئەمەریكا هۆشدارییەكی توند بە حكوومەتی عێراق دەدات

کوردستان TV
100%

ئه‌مەریكا هۆشدارییه‌كى به‌په‌له و توند‌ به ‌سەرۆك وەزیران و حکوومەتی عێراق ده‌دات و داوای لێ ده‌كات هه‌رچى زووه‌ جله‌وى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى دیكه‌ بكات، بەتایبەت بەهۆی هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر چێشتخانە و براندە ئەمەریكییەكان لە شاری بەغدا.

ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەیەوە دەڵێت "ئەندامانی حەشدی شەعبی لە چالاکی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە عێراق و سووریا بەشدارن، ئێمە نیگەرانین لەبارەی ئەوەی ئەندامانی حەشدی شەعبی  گوێڕایەڵی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نین و لە چالاکی توندوتیژی و ناسەقامگیریدا لە عێراق و سووریا بەشدارن".

هەروەها دەڵێت "هێرشکردنە سەر سەبازەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و سەربازانی سوپای عێراق و شوێنە بازرگانییەکان، ئاسایش و ئابووریی عێراق پێشێل دەکەن، بۆیە داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و حکوومەتی عێراق دەكەین جلەوی ئەو لایەنانە بکات و بە بەرپرسیاریان دابنێت لە بەرامبەر پێشێلكردن و شکاندنی یاسادا".

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، هێرشکردنە سەر ئەو شوێنە بارزگانی و دامەزراوانەی براندی ئەمەریکی و ڕۆژئاوایین دەستی پێ کردووە، بەتایبەت لە بەغدای پایتەخت كە زنجیرە چێشتخانەکانی "کەی ئیف سی" ناچاربوونە بەهۆی ئەم هێرشانەوە سەرجەم لقەکانیان دابخەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.