سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی 90 کیلۆ حەبی هۆشبەریش لەجۆری ترامادۆل دەستی بەسەرداگیرا .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 24ـی5ـی2024، تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موسڵ، لەچالاکیەکدا توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد.
راشگه‌یه‌ندراوه، هاوکات هەر لەم چاڵاکیەدا بڕی90 کیلۆ گرام حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.